ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: عێراق نزیكبوویته‌وه‌ له‌بەکارهێنانی ڕۆبۆتدایە لە کشتوکاڵ و دروستکردنی کۆمپیوتەری تابلێت

سیاسی
  • 27-05-2024, 18:54
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد نەجاڕ، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان و سەرۆکی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، وەرگرتنی زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ داواکاری وەبەرهێنانی بۆ دامەزراندنی قوتابخانە لە وڵات پشتڕاستکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە نزيكه‌ لە بەکارهێنانی ڕۆبۆت لە کشتوکاڵ و دروستکردنی کۆمپیوتەری تابلێت و پاسی گواستنەوە و ئۆتۆمبێلی کارەبایی.
     نەجاڕ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئامانجی سەرەکی سندوقەکە ڕاکێشانی وەبەرهێنانە بۆ عێراق، بەو پێیەی یاداشت لەگەڵ زیاتر لە 20 کۆمپانیا واژۆ کراوە، ئێستاش کاتی کاراکردنیان دەستی پێکردووە، وئامانجی سەرەکی وەبەرهێنانەکان بە خۆجێیکردنی بەشێک لە پیشەسازی و کشتوکاڵ و به‌كارهێنانی باشترین شێوه‌ی ئاوه‌ لە عێراقدا.”
    ئاماژەی بەوەشکرد هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات بۆ ئابووری و هێنانە ناوەوەی تەکنەلۆجیا بۆ هەموو بوارەکانی کارکردن لە بەرژەوەندی سندوقدایە، ڕوونیشیکردەوە لە نێو ئەو پیشەسازیانەی کە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە، دروستکردنی پاسی گواستنەوەیە لە عێراق، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی کارەبایی، و هاتنە ناوەوەی کۆمپانیایەکی تایبەتمەند لە کشتوکاڵی ئاسۆیی کە ڕۆبۆت یان مرۆڤی ده‌ستكرد بەکاردەهێنێت لە کشتوکاڵدا و بەو هۆیەوە ئەم پیشەسازیانە هەلی کارێکی زۆر لە عێراقدا دەڕەخسێنێت."
    هه‌روه‌ها وتی" عێراق نزیكبوویته‌وه‌ له‌دروستکردنی کۆمپیوتەری تابلێتی ئەلیکترۆنی، بەو پێیەی زۆربەی وڵاتان لە کەرتی پەروەردە لە جیهاندا بەکاریدەهێنن، ڕوونیشیکردەوە كه‌سندووقەکە لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی کۆمپیوتەر لە عێراقدا گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن، بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنیان بەسەر قوتابخانەکان، کەمکردنەوەی تێچووی چاپکردنی کتێب، و پەرەپێدانی کارایی خوێندکاران." ئۆپەراسیۆنەکە".
    سەبارەت بە دابینکردنی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران، نەجاڕ راگه‌یاند" یاسای وەبەرهێنان لە عێراقدا چەندین ئاسانکاری هاندەرانەی بە وەبەرهێنەران بەخشیوه‌ بۆ کارکردن لەو وڵات”.
    سەبارەت بەدروستكردنی قوتابخانەکان، نەجاڕ دووپاتیکردەوە، "400 قوتابخانە لە سەرتاسەری عێراق دروست ده‌كرێن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە قوتابخانەی وێران و قوڕاوی تێدایە، ئاماژەی بەوەشکرد سندوقەکە زیاتر لە هەزار و دوو سەد داواکاری وەرگرتووە بۆ دروستكردنی قوتابخانە لە عێراق لەبواری وەبەرهێنەران”.
    جەختیشی لەوە کردەوە کەرێگەی گەشەپێدان ئاسۆی بێ وێنەی بۆ وەبەرهێنان لە عێراق کردۆتەوە و قەبارەی ئەو وەبەرهێنانانەی کە ڕێگای گەشەپێدان دەتوانێت ڕابکێشێت دەگاتە 200 ملیار دۆلار، بەو پێیەی بە فاکتەری ڕاکێشانی وەبەرهێنان لە عێراق دادەنرێت".