بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ڕێنمایی کرد بۆ خێراکردنی تەواوکردنی تۆمارکردنی داتای فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت كرد بە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێوشوێنانە کە گیراوەتەبەر بۆ جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە سهرۆك وهزیران جەختی کردەوە لهبەردەوام بوون لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە لە 21ی شوباتی 2024 دەرچووە، کە مەرجی پابەندکردنی حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی بە جێگیركردنی کردنی موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لهههرێمی کوردستان دیاناوه هەروەها سودانی بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و بانکە حکومییەکان لەم بارەیەوە کرد.
سهرۆك وهزیران جەختیشی لەوە کردەوە كهپێویسته خێرابكرێت له تەواوکردنی تۆمارکردنی داتاکانی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، و دوورکەوتنەوە لە دواکەوتنی مووچەکانیان، وروونیشی كردهوه كهحکومەتی فیدراڵی پهیوهسته بە فەرمانبەرانی گهلی عێراق لە هەر شوێنێک بن و دەستەبەرکردنی مافەکانیان، بەپێی ئەوەی کە یاسا و دەستوور پەسەندی کردووە.