بهغدا-INA - ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانان تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری ئەزمونی دانیشتوان لە هەینی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات ئەو ناوچانەی دیاریکرد کە سەرژمێری تاقیکاریی تێدا ئەنجام دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەت، عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" سەرژمێری ئەزمونی دانیشتوان لههەینی داهاتوو، واتە 31ی ئایار دەست پێدەکات و درەنگ نهكهوتووه لهكاتهكهی، بەڵام ههندێ ڕێکار هەیە کە پێش کاری مەیدانییە.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە دوێنێ یەکشەممەوە وەزارەت وردبینی بۆ ناوچەکان ئەنجامدەدات و ڕێگاکان بۆ ئەو ناوچانە دیاریکردووە، دووپاتیشیکردەوە كههەینی داهاتوو کاری مەیدانی لە ناوچە تایبەتەکان لە سەرجەم پارێزگاکان دەستپێدەکات.
ههروهها وتی" ناوی ئەو ناوچانەی كهسەرژمێری تاقیکاری تێدا ئهنجام دهدرێت لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت، هەروەها ئەو میکانیزمانەش ڕادەگەیەنین کە لهسەرژمێری تاقیکاری ئەنجامدەدرێت".
سەبارەت بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ئەلهنداوی جەختی لەوە کردەوە کەئامادەکارییەکان بەپێی پلانی کاتیی دیاریکراو بەردەوامن، و سەرجەم پێداویستییەکان و ڕێکارەکان و قۆناغەکانی کارکردن تا وادەی دیاریکراو بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان تەواو دەبن، کە دەکاتە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
پێشتر وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاندبوو، لە 26ی ئەم مانگەوە سەرژمێری تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواوبوون.