عێڕاق وڕوسیا بۆ هاوکاری دادوەری نێوانیان ڕێککەوتنێک واژۆدەکەن

سیاسی
  • 27-05-2024, 15:01
  • +A -A

    بەغداد / INA
    سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی جاسم محمد عبود ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆکی دادگای دەستووری فالیری زورکین یاداشتنامەیەکی هاوبەشیان واژۆکرد.
    دادگای فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی سەرۆکی دادگای باڵا جاسم محمد عبود لەسەردانەکەیدا بۆ کۆماری روسیای فیدڕاڵ لەسانت پترسبۆرگ چاوی کەوت بە سەرۆکی دادگای دەستووری ڕوسیا فالیری زورکین ، لەدیدارەکەدا باس لەپەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرا، هەروەها گرنگترین بڕیارەکانی دادگای باڵا خرانەڕوو کەڕۆڵیان هەبووە لە چەسپاندنی پڕنسیپەکانی دیموکراسیەتی ڕاستەقینە.
    وتیشی کە جەخت کراوتەوەسەر مکووڕبوونی دادگای فیدڕاڵی باڵا لەسەر دروستکردنی پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ دادگا دەستووریەکانی وڵاتان بۆسوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانیان، بەهمانشێوەش هەردوولا پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولایان خستەڕوو پێداگریشیان کرد لەسەر پشتیوانیکردنیان بۆ سوودوەرگرتن لە شارەزاییەکانی ڕوسیا بۆ پەڕەپێدانی دادوەری دەستووری عێڕاقی.
    هەروەها هەردوولا یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد بۆ هاوکاری وهەماهەنگیکردنی هاوبەش.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی دادگای دەستووری ڕوسیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانەکەی سەرۆکی دادگای باڵای عێڕاقی وشاندی یاوەری، جەختیشی کردەوەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی لەهاوکاریکردنی عێڕاق لە چەندین بواردا بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.