بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی، سهید عەمار حەکیم، جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی كردهوه کە لەگەڵ تورکیا ئەنجام دراون بەپێی كاته بۆ دیاركیراوهكان، هاوکات سەرسوڕمانی خۆی لە بێدەنگیی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجامدراون، دەربڕی.
سهید حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ پێشوازیمان لە عەلی ڕەزا گونانی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کرد و هەوڵەكانی لە ماوەی سەرۆکایەتیی نێردهی وڵاتەکەی بەرز نرخاند”.
سهید حەکیم جەختی لەگرنگی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە کردەوە کە لە نێوان هەردوو وڵات بە پێی خشتەی بۆ دیاریکراوی کارکردن ئەنجامدراون. ههروهها تهكهزی لهگرنگی ڕێگای گەشەپێدان و بوونی تورکیا لە ناویدا وەک پەیوەندی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و کۆریدۆرێکی گرنگ بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی كردهوه.
سهید حهكیم جەختی وتی" زۆر پێویسته سوود لە کرانەوەی عێراق بۆ دەوروبەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی لێی وهربگیرێت، ئاماژەی بەگرنگی چەسپاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیای دراوسێ بە هۆی کێشە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کرد.
سەبارەت بە مەلەفی غەززە، سهید حەکیم سەرسوڕمانی خۆی دووپاتكردهوه لە بێدەنگیی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجامدراون، بەتایبەتی لە غەززەی گەمارۆدراو، داوای ئاگربڕی دەستبەجێی وچوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان و فریاگوزاری بۆ ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە كرد”.