بەغداد/ INA
لێژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی دوشەممە وەزیری دارایی تەیف سامی و وەزیری پلاندانان محمد تەمیم میواندارێتی کرد بۆ تاووتوێکردنی خشتەکانی بودجە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە لێژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ هەستا بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بەسەرۆکایەتی سەرۆکی لێژنەکە عەتوان عەتوانی بۆ تاووتوێکردنی خشتەکانی بودجەی 2024.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا میواندارێتی هەردوو وەزیری دارایی و پلاندانان کرا.