بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پاش بەئامانجگرتنی سێ چێشتخانە فەرمانی دا بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک.
بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە باسی لەوەکرد کە پاش ئەوهێرشانەی کە لە سێ چێشتخانەدا ڕوویاندا کەدووانیان لەشەقامی فەلەستینن و سێیەمیشیان لە ناوچەی کەڕڕادە ڕوویانداوە لەماوەی 48 کاتژمێری پێشوودا، وەزیری ناوخۆ هەستا بە سەردانیکردنی ئەو شوێنانە بەیاوەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد وبریکاری کاروباری پۆلیس وژمارەیەک لە فەرماندەو بەڕێوەبەرەگشتیەکان و ئەفسەر بۆ سەرپەرشتیکردنی کردنەوەی ئەوشوێنانە.
ئاماژەشی بەوەکرد کەدەزگاکانی ئەمنی توانیویانە ژمارەیەک لە گومانلێکراو دەستگیربکەن، بەهەمانشێوەش پڕۆسەکانی پشکنین و گەڕان بەپێی زانیاری هەواڵگری بەردەوام دەبێت تاکو تاوانباران دەستگیردەکرێن.
بەیاننامەی وەزارەت ئەوەشی ڕوونکردەوەکە چەند ڕێکارێکی فەرمانپێکرد بۆ سزادانی کەمتەرخەمەکان، لەوانە ڕاگرتنی یەکێک لە فەرماندەکانی لیوایەک و پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی کەمتەرخەمەکان.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا