بەغداد/ INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی وەعدالحقی ڕاگەیاند.
بەیاننامەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەدا کە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە سەرپەرشتی و پلانڕێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هێزە ئەمنیەکان دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنەکانی وەعدی هەق.
ڕوونیشی کردەوەکە ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و ڕووخاندنی مۆڵگەکانیەتی لە ناوچەکانی سەڵاحەدین و سنوورەکانی سامەڕڕاو لەناوچەی عێس و متێبیجە.
ئەوهێزانەی بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد لەمانە پێکهاتبوون دژەتیرۆر، هێزی تایبەت، فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا ، فیرقەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین و سامەڕڕا، هێزی ئاسمانی سەربەسوپا.