بەغداد/ INA
وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لێژنەی باڵای فریاکەوتنی ئاوارەکان چەند بڕیارێکی گرنگی بۆ خێراکردنی گێڕانەوەی ئاوارەکان وەرگرت.
بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەدا کە وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فایق جابڕو سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای فریاکەوتن و پشتیوانی ئاوارەکانی کرد دانیشتنی ژمارە 175 ئەویش بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بارەگای وەزارەت لەبەغداد.
بەیاننامەکە تیشکی خستەسەر کۆمەڵە بابەتێک لەوانە میکانیزمەکانی ئاوارەبوون داخستنی کەمپەکان بەتەواوی لە کۆتایی مانگی تەمموزی داهاتوو.
جگەلەوەش چەندبڕیارێکی دیکە بۆ خێراکردن لەگێڕانەوەی ئاوارەکان وەرگیران وبڕیاریش درا لەسەر بەردەوامبوون لەسەر بەخشینی چوار ملیۆن دینار بەوانەی کە لەکەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە.