کەشناسی عێڕاق .... تەپوتۆز هەڵدستێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

ناوخۆ
  • 27-05-2024, 10:13
  • +A -A

    بەغداد / INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژای داهاتوو  بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لە ڕۆژاوای وڵات ساف ونیمچە هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی چوارشەممەش لەباکوور ساف و هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور هەندێک بەرزدەبنەوەو لەباکووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش ساف و گەرم دەبێت ونیمچەهەوریشی لەگەڵدا دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی هەینی داهاتووش ساف و نیمچە هەوردەبێت وتۆزێکی کەمی لەگەڵدا دەبێت ، پلەکانی گەرماش لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور چەند پلەیەک نزم دەبنەوەولەباشووریش لەڕۆژی پێشتر نزیک دەبن.