بەغداد/ INA ـ ئەحمەد سمێسم
وێنەگرتن: واسق خوزاعی
تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی لە خولی سێیەمی ڤیستڤاڵی عەشتار بۆ ڕۆشنبیری و هونەری نێودەوڵەتی خولی عەبدولستار بەسڕی کەلەیانەی سەیدبەچاودێری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی بەڕێوەچوو کۆمەڵێک خەڵاتی بەدەستهێنا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی" ڤێستیڤاڵەکە ڕێزی نا لە ژمارەیەک هونەرمەندو ڕوژنامەڤان و وەرزشوان، تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقیش چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا بەرامبەربە بەرهەمە درامیەکانی ئەمساڵ، جگەلەوەش چەند بەرنامەیەک خەڵاتیان وەرگرت، ڕوونیشی کردەوەکە وەدیع نادر بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی درامی لەتۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی و مەروان بەیاتی دەرهێنەر لەبەڕێوەبەرایەتی درامای تۆڕی ڕاگەیاندن و ئەحمەدشوکری پێشکەشکاری بەرنامەکان لە کەناڵی عێڕاقیە هەموو خەڵات کران.
هەروەها هونەرمەندی سوری ئەیمەن زێدان لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کاتێک کە بۆ بەشداریکردن لەم ڤیستڤاڵە بانگهێشت کرام زۆر خۆشحاڵ بووم کە دەچمە شوێنێک پەرۆشی و خۆشەویستیم بۆی هەیە کەبێگومان عێڕاقە.
وتیشی ڕێزلێنان لە من لە نێو بەغداد مانای زۆری لەلام هەیە هەرچەندە من زۆر خەڵات کراوم لەژیانی هونەریمدا کەچی ئەم ڕێزلێنانەم لەعێڕاقدا تایبەتمەندی خۆی هەیە چونکە ئەم وڵاتە دێرینەو خاوەن ژیارێکە هەزاران ساڵ تەمەنی هەیە، بەهەمانشێوەئەیمەن زێدان سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ گەرم وگوڕی لەپێشوازیکردنی لەلایەن جەماوەری عێڕاقیەوە هەرلە سەرەتای دابەزینی لە فڕۆکەخانەی بەغداد.
لەلایەن خۆشیەوە هونەرمەند خاتوو ئیناس تاڵب لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی سەرەتا سوپاسی ئاژانسەکەتان دەکەم کە دەستپێشخەرە لەبواری گواستنەوەی چالاکیە هونەریەکان ، هەمووشمان دەزانین کە لەمانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی وەرزێکی جودای لە بەرهەمهێناندا هەبوو کە سەرنجڕاکێش بوو لە ڕووی چەندێتی و جۆری بەرهەمە درامیەکانەوە کە جەماوەر پێی سەراسیمەبوو، لەخودی خۆشیدا ئەمە بەسەرکەوتن هەژاردەکرێت لە بارودۆخێکی دژواردا ،هەروەها فاکتەری کات کە کاریگەری هەبوو لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا.
ئاماژەشی بەوەکرد ئەم زنجیرە درامایە نزیک بوو لە واقعی کومەڵگای عێڕاقی لە باسکردنی ڕووداوەکان و گواستنەوەی واقعە کارەساتبارەکە کەلەوانەیە شارڕاوەبێت.
هەروەها هونەرمەند حەیدەر مونعەسیر لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی لەڤیستڤاڵی عەشتاردا ڕێزم لێگیرا بەرامبەربە کارەهونەریەکانم، دوو خەڵاتی گرنگی دیکەشم وەرگرت بەرامبەربە ڕۆڵەکانم لە هەردوو زنجیرە درامای بەهێزترلە خۆشەویستی و زنجیرەی ئامرلی.
وتیشی ڕێزلێنان لە هونەرمەندی عێڕاقی زۆر گرنگە بەتایبەتی لەنێو عێڕاقدا ، هونەرمەند شایستەی ئەوەیە بەشێوەیەکی بابەتیانە ڕێزی لێبگیرێت بەرامبەر بەوکارانەی پێشکەشیان دەکات لەماوەی ساڵێکدا بۆ نرخاندنی کۆششەکانی.
ڕوونیشی کردەوەکە ئەو ماوەی چوارمانگە ئامادەسازی کردووە بۆ پێشکەشکردنی شانۆنامەیەکی میللی کەخۆی نووسویەتی خۆشی دەریدەهێنێت بەناونیشانی بۆکوێ دەڕۆن کە لە هونەرەکەیدا قەڵبەزەیەکە لەهەردوو ڕووی دەرهێنان و شانۆنامەی میللیەوە.