بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، پەرەپێدانی پلانێكی تۆكمەی بۆ چارەسەركردنی ئەو بریندارانەی فەلەستینی ڕاگەیاند كە بەم دواییە بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانەوە لە نەخۆشخانەكانی عێراق گەیشتوونەتە عێراق.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت پلانێكی تۆكمەی داڕشتووە بۆ چارەسەركردنی ئەو فەلەستینیانەی دێنە عێراق، هەروەها بریندار هەیە كە چارەسەریان بۆ دەكرێت و ئەوانەی بەدەست نەخۆشی درێژخایەن و وەرەمەوە دەناڵێنن، ئاماژەی بەوەشكرد كە پلانی چارەسەركردن بۆ هەر نەخۆشێك داڕێژراوە
هەروەها وتی : چارەسەری وەرەمەكان پێویستی بە ماوەی دیاریكراو لە دەرمانی كیمیایی، بایۆلۆژی و دەرمانی دیكە و چارەسەری پشتیوانی دیكە لە ئەنجامی وەستاندنی كارەكانی نەخۆشخانەكانی كەرتی غەززە بە هۆی دەستدرێژیی زایۆنیستەكانەوە، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم كەسانە هەندێكیان وەرگرتنی چارەسەر وەستاو بوو و كەیسەكانیان پێویستیان بە بەدواداچوونی بەردەوام هەیە.
پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئەو فەلەستینییە بریندارانەی كە بەم دواییە گەیشتوونەتە بەغدا، پشتڕاستی كردەوە كە نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشكییەكانی عێراق لە خزمەت گەلی فەلەستینیماندان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی دوێنێ شەممە سەردانی ئەو فەڵەستینییە بریندارانەی كرد كە لە نەخۆشخانە خەوتوون لەنەخۆشخانەی خانەی پەرستاران لە شاری پزیشكی لە بەغدای پایتەخت بۆ پشكنینی بارودۆخیان و وەرگرتنی چارەسەری تەواو، لە میانەی پشكنینی ژن و منداڵ و پیاوە بریندارەكاندا، ستایشی پاڵەوانیەتی گەلی فەلەستین و خۆڕاگرییان لە بەرامبەر دەستدرێژی دڕندانەی زایۆنیستەكان كرد، هەڵوێستی پتەوی عێراقی بەرامبەر فەلەستین و دۆزی دادپەروەرانەی دووپاتكردەوە.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشكییەكانی عێراق هەموویان لە خزمەت گەلی فەلەستینیماندان و ئەوەش كەمترین ئەركی ئەوانە و بەخێرهاتنیان دەكەین بۆ وڵاتی دووەمیان كە عێراقە.
لە 22ی ئایاردا دەیان برینداری فەلەستینی و هاوەڵەكانیان بە فڕۆكەیەكی هێزی ئاسمانی عێراق گەیشتنە بەغدا بۆ وەرگرتنی چارەسەر و چاودێری، دوای ئەوەی سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەكان لە غەززە لە خزمەتگوزاری پەككەوتوون، ئەمەش لە ئەنجامی بەردەوامی دەستدرێژی و شەڕی جینۆساید دژی خەڵكی فەڵەستین.