بەغدا - INA
ڕۆژی یەكشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، هەڵوێستی پتەوی عێراقی دووپاتكردەوە كە ڕێگە نەدات خاكی عێراق ببێتە شوێنی دەستپێكی تاقمە تیرۆریستی و قەدەغەكراوەكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: ئەعرەجی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە عەلی ڕەزا گۆنانی باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەعرەجی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دوو گەلی دراوسێ و بەردەوامیی هاوكاریی بنیاتنەر لە دۆسیە و پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەشدا.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەغدا و گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەو یاداشتە لێكتێگەیشتنانە كرا كە لە سەردانەكەدا واژۆ كرابوون.
ئەعرەجی بۆ باڵیۆزی توركیا پشتڕاست كردەوە، بەپێی بەیاننامەكە هەڵوێستی پتەوی عێراق ئەوەیە كە ڕێگە نادات خاكی عێراق ببێتە مەیدانی دەسپێكی گروپە تیرۆریستی و قەدەغەكراوەكان كە مەترسی لەسەر ئاسایشی هەردوو وڵات و ناوچەكە دروست دەكەن.