بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە تیمی پەیوەندییەكانی حكومەت جەختیان لە دۆزینەوەی میكانیزمێك كردەوە بۆ هاوكاری لەگەڵ تیمە خۆبەخشەكان بۆ پشتگیریكردنی خێزانە هەژارەكان.
تیمی پەیوەندییەكانی حكومەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: تیمەكە گفتوگۆیان لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەك تیمی خۆبەخش و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی هاوكاری هاوبەش بۆ پاڵپشتیكردنی خێزانە هەژارەكان و گروپە كەمدەرامەتەكان كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمی پەیوەندیی حكومەت بە سەرۆكایەتی عەمار مونعیم، كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەك تیمی خۆبەخش و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كە لە بواری مرۆیی چالاكدا ئەنجامدا.
مونعیم جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆزینەوەی میكانیزمێك كراوە بۆ هاوكاری هاوبەش لە نێوان تیمی پەیوەندیكردن، تیمە خۆبەخشەكان، و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ خزمەتكردنی هەژاران.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا چەندین بیرۆكە و دیدگا ئاڵوگۆڕ كراوە سەبارەت بە دامەزراندنی میكانیزمێك بۆ هاوكاری هاوبەش، ئەگەری هەماهەنگی و بەشداریكردنی ئەو تیم و ڕێكخراوانە لە پاڵپشتیكردنی هەڵمەتە مرۆیی و خزمەتگوزارییەكانی تیمی پەیوەندیی حكومەت بەتایبەتی و هەڵمەتەكان (لە نێو گەلەكەماندا، و قوتابخانەكەم جوانترە)، هەروەها هەڵمەت و دەستپێشخەرییەكانی داهاتوو، جگە لە پێشكەشكردنی پشتیوانی هاوبەش بۆ خێزانە هەژارەكان و گروپە كەمدەرامەتەكانی كۆمەڵگا.