بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، جەختی لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕی غەززە و جێبەجێكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایش كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی بزووتنەوەی حیكمە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیای فیدرالی لە عێراق ئەلبرێس كوتراشێڤ كۆبووەوە و ئاماژەی بەوەدا كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كاروباری سیاسی عێراق و ناوچەكە و ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ كرا بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی دوو وڵات و گەلی دۆست بكات.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەیدحەكیم تیشكی خستە سەر گرنگی سەقامگیریی ئێستای عێراق و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و پێویستی كاركردن بۆ گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی،هەروەها ستایشی هەڵوێستەكانی ڕووسیای فیدرالی كرد لە پشتیوانیكردن لە پرسە ناوچەییەكان.
ناوبراو جەختی لە پێویستی وەستاندنی شەڕی غەززە و جێبەجێكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ و دابینكردنی فریاگوزاری بۆ ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارەكەكردەوە.