بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، بەشداری یەكەمین دانیشتنی كاری 36ەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كرد كە لە جەزائیر بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی ئیبراهیم بو غالی و سەرۆكی پەرلەمانەكانی عەرەبی و شاندە بەشداربووەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: سەرۆكی پەرلەمان و ئەنجومەن و شاندە عەرەبییە بەشداربووەكان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی مەندەلاوی سەرۆكی پێشووی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كرد، بۆ هەوڵە گەورەكانی كە لە ماوەی سەرۆكایەتی عێراقدا لە یەكێتییەكەدا و لە هەلومەرجێكی سەخت و ناوازەدا كە بەناوچەكەدا تێدەپەڕی.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی دانیشتنەكەدا كارنامە پەسەندكرا، هەروەها ڕاپۆرتی سەرۆك و ئەمینداری گشتی، و ڕاپۆرتی خولەكانی (32، 33، 34)ی لیژنەی جێبەجێكاری یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی خراوەتەڕوو بۆ پەسەندكردن، جگە لە وتارەكانی سەرۆكەكانی پەرلەمان و ئەنجومەن و شاندەكان.