بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی نەوت دەستكەوتی وەبەرهێنان و ئیستغلالكردنی 62%ی غازی بەرهەمهێنراوی عێراقی ڕاگەیاند و وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە ساڵی 2028 شاهیدی كۆتایی هاتنی سووتانی غازی پەیوەندیدار دەبێت، ئاماژەی بە بڕی ئەو غازەی كرد كە لە عێراقەوە وەبەرهێنراوە و بەرهەمهێنانی ڕۆژانە.
عیزەت سابیر یاریدەدەری وەزیری كاروباری غاز لە وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان كۆمپانیای سیمێنس، شلومنیگەر و وەزارەتی نەوت واژۆ كرا بۆ خێراكردنی وەبەرهێنان لەو غازەی پەیوەندیدار كە دەسوتێت و ئاماژە بەوە دەكات كە دوای یاداشتەكە، قۆناغی پێشكەشكردنی بازرگانی و دارایی و تەكنیكی بۆ ئەمە دێت كۆمپانیاكە و دەستنیشانكردنی ئەو كێڵگانەی كە بە غاز دەسوتێن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانج لێی خێراكردنی وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدارە و كەمكردنەوەی سووتانی بە زووترین كات و ئاماژەی بەوەشكرد چەند ڕۆژێك لەمەوبەر گەیشتینە وەبەرهێنان و ئیستغلالكردنی لەسەدا 62ی بڕی غازی بەرهەمهێنراو لە عێراق.
دووپاتیشی كردەوە : رێژەی وەبەرهێنانی غاز پێنج ساڵ لەمەوبەر لەسەدا 50 بووە، ئەمڕۆش گەیشتوینەتە 62%ی وەبەرهێنانی سەرجەم ئەو غازەی كە دەسوتێنرێت، ئاماژەی بەوەشكرد : ساڵی ئێستا شایەتحاڵی تەواوبوون و كردنەوەی سێ پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنای غاز دەبێت .
ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێك لەو پڕۆژانە پڕۆژەی مەیدانی حلفایە، كە ڕۆژانە 300 ملیۆن پێی سێجا ستاندارد وەبەرهێنانی تێدا دەكرێت، جگە لە پڕۆژەكانی زیقار و ناسریە و غەراف كە 50 ملیۆن پێی سێجا ستاندارد تێیدا وەبەرهێنراوە لە ڕۆژێكدا، پڕۆژەی مەیدانی حەلفایە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمساڵ ساڵێكی دەستكەوتەكان دەبێت بۆ وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدار.
ڕاشیگەیاند : بەپێی بەرنامەی حكومەت و كات و ستراتیژی وەزارەتی نەوت، لە ساڵی 2028دا ئاگركەوتنەوە لە غاز كۆتایی دێت، عێراقیش ڕێككەوتنی پاریسی واژۆ كردووە، كە ئەو وڵاتانەی پەیوەندی پێوە دەكەن پابەند دەكات بە گەیشتن بە ئامانجی وەستاندنی ئاگركەوتنەوە لە ساڵی 2023 و ڕوونی دەكاتەوە كە پڕۆژەی خولی پێنجەمی غاز و پڕۆژەی خولی پێنجەم لە پاشكۆدا هەیە و خولی شەشەم پڕۆژەی گەڕان بەدوای غاز و پەچە لە ساڵانی 2028و 2023 لەخۆدەگرێت.
ڕوونیشیكردەوە : بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی غاز لە ئێستادا بڕی سێ هەزار ملیۆن پێ سێجا ستانداردە لە ڕۆژێكدا، هەروەها لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبادا دەقۆزرێتەوە، هاوكات ئەوانی تریش لە دامەزراوە پیشەسازییەكان و پڕۆژە كشتوكاڵییەكاندا بەكاردەهێنرێن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات