ڕاوێژكاری حكومەت: دەستپێشخەرییەك گەیشتە زیاتر لە 326 هەزار ناونوسراو ودەستپێكردنی 1500 قەرز

ناوخۆ
  • 26-05-2024, 16:47
  • +A -A

    بەغدا - INA - نەسار حاج 
    ئەمڕۆ یەك شەممە ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی تیمی دەستپێشخەری سەركردەیی حسێن فلامێرز ڕایگەیاند :  ژمارەی ئەوانەی لە دەستپێشخەری سەركردەیی  تۆماركراون گەیشتووەتە زیاتر لە 326 هەزار كەس، هاوكات ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەكەدا هەزار و 500 قەرز دەستیپێكردووە.
    فلامێرز بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی ناویان تۆماركردووە بۆ دەستپێشخەریی سەركردەیی گەیشتووەتە 326 هەزار و 665 كەس و ئاماژەی بەوەشكرد كە مەشقەكان لەسەرەتای  مانگی ئایاردا داخران.
    ڕوونیشیكردەوە : نزیكەی 149 هەزار و 484 داواكار لە خوێندكار بوون، هەروەها هەزار و 222 خول بە بەشداری 25 هەزار و نزیكەی 12 هەزار و 186 خول سەركەوتوو بوون، ئاماژەی بەوەشكرد نزیكەی هەزار و 500 قەرز دەستیپێكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێشنیارێك پێشكەش بە كەناڵی ئەلعێراقییە كرا بۆ بەرهەمهێنانی بەرنامەی وەبەرهێنانی هەفتانە یان دوو مانگانە بۆ پڕۆژەی پێشەنگ، داوای لە كەناڵە مانگی دەستكردەكان كرد سەردانی ناوەندی مەشقكردنی بەرفراوانەكان بكەن.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەستپێشخەرییەكە كۆمەڵگەیەكی كارگێڕی پڕ لە چالاكیی دروست دەكات.