عێراق سەرۆکایەتی 60مین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی عەرەبی دەکات

ناوخۆ
  • 26-05-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: کە عێراق سەرۆکایەتی دانیشتنی شەستەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی دەکات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەی تەنفیزیدا 23 بڕیار پەسەندکرا.
    "حەسناوی" لەلێدوانێکیدا  بۆ کەناڵی عێراقیە نیوز، کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روومالێ کردوە لەگەڵی ڕایگەیاند: :- کۆبوونەوەی تەنفیزی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی ماوەیەکی کەم لەمەوبەر کۆتایی هات، و 23 بڕیاریشی پەسەند کرد و پێشکەشی خولی 60 مینی ئەنجوومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی کرد، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە جنێڤ بەڕێوەچوو و عێراق سەرۆکایەتی دەکرد.
    ووتیشی : کۆمەڵێک بابەتی تاوتوێ کران، دیارترینیان ئازارەکانی گەلی فەلەستین لە غەززە بوو ، ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵە عەرەبییەکان تاوتوێ کران و بانگەوازێک ئاراستەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کرا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و ئاسانکاری بۆ فەلەستینییەکان و گەڕاندنەوەی سیستەمی تەندروستی لە غەززە کە بە تەواوی داڕماوە.