بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کار مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی مانگی ئایاری 2024ی ڕاگەیاند.
دەستەی چاودێریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سەربە وەزارەتی کار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-وەزارەت دەستی کرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری 2024ی زیاتر لە (366) هەزار سودمەند بوو لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق.
بەپێی بەیاننامەکر "زکری عەبدولڕەحیم " سەرۆکی دەستەکە ڕایگەیاندوە : دەستەکە ڕێکارە تەکنیکی و کارگێڕی و داراییەکانی تەواوکردووە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری نزیکەی (366) هەزار سودمەند بوو کە کۆی گشتی پارەکە زیاترە لە (62) ملیار و (464) ملیۆن بۆ
هەروەک داواشی لە سودمەنبوانی کرد ، کە لە ئێستاوە دەتوانن سەردانی شوێنی پارەدانی ئەلیکترۆنی بریکارەکانی بانکەکانی (ڕافیدەین و رەشید و ئاشوور) بکەن ، بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان.