بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،لەگەڵ "ئەنتۆنیۆ گوتیریش " ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان،کۆتایی هاتنی کارەکانی نوێنەرایەتی یونامیان لەعێراق تاوتوێ کرد، هاوکات سەرۆکوەزیران رایگەیاند کە لەسەر وڵاتە زلهێزەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێویستە ئەرکی مرۆیی و ئەخلاقی و یاسایی خۆیان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە جێ بەجێبکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن "ئەنتۆنیۆ گوتیریش " ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت،کە تیایدا پەیوەندی نێوان عێراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆی لەسەر کرا، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان،و بەڕێوەبردنی ئاو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیامی عێراق سەبارەت بە کاتی کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی ) لە عێراق کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سەرۆکوەزیران " پێزانینی حکومەتی بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەرکەکەی لە عێراق دەربڕی، و ستایشی بەرنامە و بەشدارییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیەکانی کرد لە قۆناغە جیاوازەکاندا، و هاوکاری گەلی عێراق لەقۆناغی جیادا.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە بارودۆخی غەززە کرا، و دەرئەنجامەکانی بەردەوامی دەستدرێژییەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و تاوانی جینۆساید کە رووبەروویانبوتەوە،سەرۆک وەزیران بە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکانی ڕاگەیاند : کە پێویستە وڵاتە زلهێزەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی مرۆیی و یاسایی خۆیان ، هەوڵی وەستاندنی دەستدرێژی سەر گەلی فەلەستین و دەستەبەرکردنی مافە مێژووییەکانیان بدەن.