بەغدا-INA
ڕۆژی یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕەتیکردەوە دراوێکی نوێ 100 هەزار دینار چاپ بکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندیدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- وێنەیەکی دراوێکی نوێی 100 هەزار دیناری لە سایتەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە،کە لەسەر وێنەیەکە، وێنەی "زاها حەدیدی" تەلارسازێکی کۆچکردووی عێراقی لەسەرە، کە لەڕاستیدا ساختەیە،بۆیە
بانکی ناوەندی داوای لە هاووڵاتیان دەکات "ئاگاداری ئەو ساختەکارییەبن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-بانکی ناوەندی لە ئێستادا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ نیازێکی نییە بۆ چاپکردنی دراوێکی نوێ،هەروەک رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران و بکەرانی دروستکردنی وێنەی ئەم دراوە ساختەیە دەگرێتەبەر.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات