بۆ پشتیوانیکردن لە پرسە عەرەبییەکان مەندەلاوی داوای چالاککردنی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی هاوبەش دەکات

سیاسی
  • 26-05-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،داوای چالاککردنی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی هاوبەشی پەرلەمانەکانی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی کرد ، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە پەرلەمانییە هەرێمی و جیهانییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە پرسە عەرەبییەکان،هەروەک داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دانپێدانانی  دەوڵەتی فەلەستین خێراتر بکەن ، کە قودس پایتەختەکەی بێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێداهاتووە:- "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،وتاری عێراقی لە 36مین  کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی پێشکەش کرد کە رۆژانی  26-27ی ئایار لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت.
    لەسەرەتای  وتارەکەیدا "مەندەلاوی" ڕایگەیاند: پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیەکە هاوکات بوو لەگەڵ کارەکانی کۆنفرانسەکە، کە بەڵگەی پەنجا ساڵ کاری هاوبەشی پەرلەمانی عەرەبییە  لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی برایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانەکانمان و حکومەت و گەلانمان.
    "مەندەلاوی "ڕاشیگەیاند : عێراق لە ماوەی سەرۆکایەتیکردمی یەکێتیەکە ،چەند دەستکەوتێکی بەدەستهێناوە ، لەوانە ئەنجامدانی دوو کۆنفرانسی گشتی (34) و (35)ی تایبەت بە  باری نائاسایی سەبارەت بە غەززە، چوار کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی، هەروەها پەسەندکردنی بڕگەی بەپەلە بۆ هەردوو کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی بۆ دانیشتنەکانی (146 و 147) لە ژێر ناونیشانی (تاوانی سووکایەتیکردن بە ئایینەکان) و (راگرتنی شەڕ و پێشێلکارییەکان دژی مافی مرۆڤ لە غەززە)، و بەشداریکردن لە گەڕانەوەی کۆماری عەرەبی سوریا بۆ باوەشی عەرەبی، و پاڵپشتیکردنی ئەو هەڵوێستانەی کە پەیوەندییان بە کاروباری عەرەبیەوە هەیە، بەتایبەتی لەپرسی فەلەستین.
    سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت داوای کاراکردنی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی هاوبەشی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی کرد ، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە پەرلەمانییە هەرێمی و جیهانییەکان بۆ پشتیوانی لە پرسە عەرەبییەکان، هەروەها چڕکردنەوەی کاری لیژنەی کاروباری سیاسی لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان  و  کاریگەریان لە مەکۆکانی پەرلەمانید، هەروەک جەختی کردەوە  لە پێویستی جولەپێکردنی داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی تاوانبارانی جەنگ و سەرکردەکانی جینۆسایدی قەوارەی زایۆنی، کە ئەمەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت  بۆ گەڕانەوەی سیستەمی نێودەوڵەتی بۆ بەهاکانی مرۆڤایەتی و دادپەروەری و جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتیەکان.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "مەندەلاوی"  لەوتارەکەیدا  ئاماژەی بە بڕیاری شانشینی نەرویج و ئیسپانیا و کۆماری ئێرلەندا کرد بۆ دانپێدانانیان بە دەوڵەتی فەلەستین، مەندەلاوی ئەو هەڵوێستەی بەرز نرخاند و  داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیکرد ، بەتایبەتی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، بۆ پەلەکردن  لە دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین .