بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی لەگەڵ "خالد عەبدولغەفار" هاوتا میسرییەکەی تاوتوێی مەلەفی پیشەسازی دەرمانی کرد، هاوکات "حەسناوی" داوای لە کۆمپانیا میسرییەکان دەکات کەبێن و وەبەرهێنان لە کەرتی تەندروستیدا بکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- لە پەراوێزی کارەکانی خولی 77ی ئەنجومەنی گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی"ساڵح مەهدی حەسناوی"وەزیری تەندروستی و وەفدی یاوەری ،لەگەڵ "خالد عەبدولغەفار" وەزیری تەندروستی میسر لە بارەگای نوێنەرایەتی کۆماری میسری عەرەبی لە نەتەوە یەکگرتووەکان،بە ئامادەبوونی "عەبدولکەریم هاشم " باڵیۆزی کۆماری عێراق و "سامان بەرزنجی " وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر ژمارەیەک مەلەف کرد .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری تەندروستی جەختی لە جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت و ڕێنماییەکانی" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران کردەوە ، لەبارەی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لەوانەش دروستکردن و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی مۆدێرن،لەو ڕوانگەیەشەوە بانگهێشتی کۆمپانیا میسریەکان دەکەین.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-
لەمەلەفی بە خۆجێیکردنى پیشەسازیى دەرمان و ئاڵوگۆڕکردنى ئەزمونەکان و تۆمارکردنى کۆمپانیا میسریەکان لە عێراق و هەروەها کۆمپانیا عێراقییەکان لە میسر تاوتوێکران، جگە لەوەش گفتوگۆکرا لەسەر جێبەجێکردنى یاسای بیمەى تەندروستى و سوودمەندبوون لە ئەزموون و شارەزایی میسر و وڵاتانی دیکە لەم بوارەدا.
هەروەک هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندی و هاوکاری کردەوە بۆ گەیشتن بە بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی لە هەردوو وڵاتدا.