بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادوەر "فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، هاوکارییە هاوبەشیەکانی لەگەڵ "مورتەزا ئیبراهیمی" پارێزگاری زیقار تاوتوێ کرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- ئەمڕۆ "دادوەر فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "مورتەزا ئیبراهیمی" پارێزگاری زیقار کرد،
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە هاوکارییە هاوبەشیەکانی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ئیدارەی پارێزگاکە کرد .