سەرۆک وەزیران خواستی حکومەتەکەی بۆ چەسپاندنی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ عومان دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 26-05-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، خواستی حکومەتەکەی بۆ چەسپاندنی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ عومان دووپاتکردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمڕۆ "محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عيراق ، پێشوازی لە"حامد بن ئەحمەد عیدروس " باڵیۆزی شانشینی عومان لە عێراق کرد.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە"سودانی" هەوڵەکانی باڵیۆزی عومانی لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق بەرز نرخاندووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داهاتوویدا بۆی خواست.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژی پێداوە:- "سودانی " جەختی لە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە ،هەروەک خواستی حکوومەتەکەی بۆ چەسپاندن و پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە ئاستە جیاجیاکاندا کردەوە، لەو ڕوانگەیەشەوە ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی و هەوڵەکان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ناوچەکە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکان بۆ سەر غەززە و فراوانبوونی ململانێکان،کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ئالۆزتر دەکات.
    لەلایەن خۆیەوه "حامد بن ئەحمەد عیدروس " پێزانینی خۆی بۆ ئەو هاوکارییانە دەڕبڕی که له ماوەی کارەکانیدا له عێراق کراوە ، هەروەک جه ختی لەپەرۆشی خواستی حکومەتی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییه دوو قۆڵییەکان و پتەوکردنی ئاستی هاریکاری لە چەند بوارێکدا،بەمەبەستی پاراستنی بەڕژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و خۆشگوزەرانی گەلەکانیان.