بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند: کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کردنەوەی بەندەرێکی دەریایی بۆ سەردانیکەرانی چلە کە لە ڕێگەی ئاویەوە دەگەن.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی،تیایدا هاتووە :- "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،کە سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ سەردانیکەرانی چلە،لە بارەگای وەزارەت،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی کرد،بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ سەردانیکەرانی چلەی ئیمام (حسێن) سەلاوی خوای لێبێت .
"شەمەری" جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە گرنگییەکی زۆری هەیە،بەو پێیەی دوو ملیۆن کەس کۆدەبێتەوە، کە زیارەتکەران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەگرێتەوە،کە بە یەکێک لە گرنگترین زیارەتەکان دادەنرێت لە جیهانی ئیسلامی،کە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "شەمەری" ئەوەی خستۆتەروو : کە ژمارەی سەردانیکەران لە دەرەوەی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی پێنج ملیۆن سەردانکەر بووە ، بۆیە پێشبینی دەکەن ئەم ژمارەیە زیاد بکات بۆ ئەمساڵ.
هەروەک ڕاشیگەیاند : کە ئەم بابەتە لەمەودوا پێویستی بە ئامادەکاری زیاتر هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەم یادە، و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستییە ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان لە دەروازە وشکانیەکان.
روونیشیکردەوە : کە یەکێک لە دیارترین کێشەکان کە لەکاتی سەردانیکەران ڕوودەدات ڕووداوی هاتوچۆیە،بۆیە دەبێت پلانێکی تۆکمە دابڕێژین بۆ چارەسەری پێویست و مسۆگەرکردنی سەلامەتی ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو شوێنە پیرۆزەکان دەچن لە شاری کەربەلا و باقی شارە پیرۆزەکانی دیکە.
ئاشکراشیکرد: کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی بەندەرێکی دەریایی نوێ لە شاری مەحمەرە بۆ بەندەری ئەبوفلوس لە پارێزگای بەسرە، بۆ ئەوەی ببێتە دەروازەیەک بۆ ئەو سەردانکەرانەی کە لە ڕێگەی ئاوە دێن.