بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند : کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لە چوار چێوەی سەرژمێری گشتی دانیشتواندا ، سەرژمێری بۆ کۆچەرییەکانیش ئەنجام دەدرێت.
"عەبدولزەهرا هنداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:ئەو پلانەی کە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان داڕێژرا، بەشی کۆچەرییەکان و بەدەوییەکانی لەبەرچاو گرتووە، هەر بۆیەش لە سەرژمێری دانیشتواندا جێگیرکراون.
ڕاشیگەیاند : کە یەکەکانی کارگێڕی ناوچەکان لە سەرتاسەری عێراق بەپێی وێنەی مانگی دەستکرد دەستنیشان کراون،لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیەکان و بەپێی وێنەی مانگی دەستکرد شوێنی بەدەوییە کۆچەرییەکان لەو ناوچانە دیاری دەکرێت کە تێیدان و شوێنی خۆیانن.
پێشتر وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاندبوو:کە رۆژی یەکشەممە 26ی مانگ ،کە ئەمرۆ دەکات سەرژمێری ئەزموونی لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەست دەکات.