خانمە ڕاگەیەندکارێکی کورد خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەردەگرێت

هەمەڕەنگ
  • 26-05-2024, 12:30
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمرۆ شەممە، سەنتەری گفتوگۆی جیهانی(KAICIID)،بروانامەی نێودەوڵەتی لەبواری گفتوگۆی رۆژنامەوانی بەخشیە خانمە راگەیاندکار ( مونیرە عەبدولرەحمان).
    لەوبارەیەوە "خانمە راگەیاندکار"مونیرەعەبدولرەحمان"بەئاژنسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند :-
    نزیکەی ساڵێکە  وەک یەکەم میدیاکاری خانمی کورد بەشداربوومە لە خولی گفتوگۆی رۆژنامەوانی کە سەنتەرێکی جیهانی بەناوی سەنتەری گفتوگۆی جیانی (KAICIID ) تایبەت بە رۆژنامەنوسانی رۆژهەڵاتی ناوەراست سازی دەکات .
    ئەم خولە بۆمن کرانەوەیەکی زۆر باش بوو بەرووی میدیای جیهانی بەتایبەت کارکردن بۆ بڵاوکردنەوەی گوتاری ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە گوتاری رەقەبەری و دروستکردنی پانتاییەکی باش بۆ یەکترقبوڵکردن و دوورکەوتنەوە لە زمانی تەشهیر و فەیک نیوز .
    دەمەوێت ئەم بروانامە جیهانیە و ئەو ئەزمونە فراوانە بۆ خزمەت کردنی وڵاتەکەی خۆم بەکاربهێنم بۆ ئەوەی میدیایەکی ئازاد و دوور لە بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی نامۆ بە کلتوور و داب و نەریتمان .