بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،پێشوازی لە "جینین پلاسخارت"نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە "جینین پلاسخارت" نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە خستۆتیەروو:- “محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی کارکردنی، پێشوازی لە "جینین بلاسخارت"نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کردوە و لە میانی دیدارێکدا سەرۆک وەزیران، پێزانینی حکومەتی بۆ ئەرکەکانی"بلاسخارت"دەربڕی بۆ هەوڵەکانی بە درێژایی کارەکانی لە عێراق، لەو ڕوانگەیەشەوە سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە داواکاری کۆتاییهێنان بە کارەکانی نوێنەرایەتی یونامی لەسەر بنەمای ئەو سەقامگیرییە سیاسی و ئەمنییە دێت کە عێراق هەیەتی، و هەروەک ئەو پێشکەوتنەی لە چەندین بواردا بەدەستی هێناوە.
روونیشیکردەوە : کە حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوکاری لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت و ئامانجەکانی گەشەپێدانی لە هەموو ئاست و بوارەکاندا، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی بەدەست هاتوون لە بوارەکانی چاکسازی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و گەشەکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانمان بە هەموو بەشەکانیەوە .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن خۆیەوە "پلاسخارت "ستایشی هەنگاوە گرنگەکان و دەستپێشخەرییە ئومێدبەخشەکانی عێراقی کرد لە ماوەی هەژدە مانگی ڕابردوودا، بەتایبەتی لە بوارەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنان و پلاندانان و کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان،و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی هاوردەکراو.