بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"دادوەر فایق زێدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ "قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،کۆمەڵێک بابەت کە پەیوەستبوون بە کارنامەی نۆیەمین خولی ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی تاوتوێکرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "دادوەر فایق زەیدان"سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازیکرد لە "قاسم عەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری و ئەندامانی ئەنجومەنی هەواڵگری نیشتمانی .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک خاڵ کرد کە لە بەرنامەی کاری خولی نۆیەمی ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی گفتوگۆی لەسەر کراوە .