بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان و ئەنجومەن و وەفدە بەشداربووەکانی 36ەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی لە جەزائیر کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان و ئەنجومەن و وەفدە بەشداربوەکانی 36ەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی کرد کە لە ئەمرۆ 26 و سبەی 27ی ئایاری لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لەو میانەیەدا باس له کاروباری یه کێتیەکە کرا، و کارنامەی 36ەمین کۆنفرانسەکە تاوتوێ کرا، هەروەک بیروڕا و پێشنیار ئاڵوگۆڕ کرا لەسەڕ کۆمەڵێک تەوەڕی گرنگ،و ڕۆڵی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەڕەبی لەپتەوکردنی پەیوەندییەکان،جەخت لەسەر برایەتی نێوانیان، و گرنگی هەماهەنگی هەوڵەکان و هەڵوێستەکان لە کۆڕبەندە ناوچەیی و جیهانییەکاندا کرایەوە.