هەولێر-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،له يادى شۆڕشى گوڵانی پارتیدا "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە .
"نێچیرڤان بارزانی"لەپەیامێکدا بۆنەی یادی شۆرشی گوڵانی پارتی، کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ، تیایدا رایگەیاندوە : کە شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ، کە ئاماده‌ى گيانبهخشین و هه‌موو قوربانيدانێك بووە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی یە :-
له كاتێكدا ئه‌مڕۆ يادى شكۆدارى چل و هه‌شت ساڵه‌ى ههڵگيرسانى شۆڕشى گوڵان دهكهينهوه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه. سڵاو له ته‌واوى پێشمه‌رگه و كاديران و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و جوامێرانه‌ى به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، له ڕيزه‌كانى شۆڕشدا خه‌باتيان كرد.
شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبهخشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو. له شۆڕشى گوڵاندا، گه‌لى كوردستان سه‌لماندى كه هه‌رگيز كۆڵ نادات و په‌يام و ئامانجى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول به ڕابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه.
كۆبوونه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه‌كانى كوردستان به ده‌ورى ئامانجێكى باڵاوه، به‌رهه‌مى شۆڕشى گوڵان بوو كه له كۆتاييدا ڕاپه‌ڕينى ئازارى 1991ى سه‌رخست و ئازادى و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوا هات. له‌م ياده‌دا جه‌خت له كار و لێكگهيشتنى هاوبه‌ش و پێكهوهيى دهكهينهوه كه ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.
يادى شۆڕشى گوڵان به‌رز و پيرۆز بێت، سڵاو له گيانى پاكى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
26ى گوڵانى 2024