بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە :-دەستگیرکردنی باندێکی 9 کەسی ڕاگەیاند،کە بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی خێزانێکی مەسیحی لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدای پایتەخت.
وەک بەیاننامەکە روونیکردۆتەوە :-ئەو تۆمەتبارانە بە ئۆتۆمبێلی تاهۆ و پیکاب وهایلۆکس، لە ناوچەی بەغدای نوێ لە بەشی نعێریە لە گەرەکی 715 دوای هەڵکوتانە سەر ئەو خێزانە سوکایەتیان بە ژنی ماڵەکەکردوە ، بەبەرچاوی منداڵەکانیان.
فەرماندەییەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە تۆمەتباران رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە وسزای توندی خۆیان وەردەگرن.