بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەینێ دووشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرزدەبێتەوە.
سەبارەبە ڕەوشی کەش و هەوای رۆژی چوارشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوەر، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە ڕەوشی کەشوهەوا بۆ رۆژی پێنجشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،هەروەها هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرما روونادات.