بەغدا-INA
"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، دووپاتیکردەوە کە نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشکییەکانی عێراق بۆ خزمەتی گەلی فەلەستینیمان کراوەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئێوارەی رۆژی شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ئەو بریندارە فەڵەستینیانەی بەسەرکردەوە کە لە شاری پزیشکی لە بەغدای پایتەخت چارەسەر وەردەگرن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆک وەزیران لە میانەی بەسەرکردنەوەکەیدا ستایشی پاڵەوانیەتی گەلی فەلەستین و خۆڕاگرییانی کرد لە بەرامبەر دەستدرێژی دڕندانەی زایۆنیەکان،هەروەک هەڵوێستی پتەوی عێراقی بەرامبەر فەلەستین و دۆزەکەی دووپاتکردەوە.
سەرۆک وەزیران جەختییشی لەوە کردەوە کە نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشکییەکانی عێراق سەرجەمیان لە خزمەت گەلی فەلەستینماندا کراوەن، کە ئەوەش کەمترین ئەرکە کە بەخێرهاتنیان بکەین بۆ وڵاتی دووەمیان کە عێراقە.
پێویستە بەوترێت، دەیان برینداری فەلەستینی لەماوەی ڕابردوو بە فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی عێراق گەیشتنە بەغدا بۆ وەرگرتنی چارەسەر و چاودێری پێویست، دوای ئەوەی سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان لە غەززە لە خزمەتگوزاری وەستان، لە ئەنجامی بەردەوامی دەستدرێژی و جینۆساید ڕژێمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستینی خۆڕاگر.