بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ کۆی ئەو فەرمانە دادوەرییانەی ڕاگەیاند کە لەلایەن دادگاوە دەرچووە لە دژی پلە باڵاکان و لە مانگی نیسان جێبەجێ کراون.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی و ، تیایدا هاتووە :- فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی لەو حاڵەتانە دەرکردوە کە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە بەغدا و پارێزگاکان بەدواداچوونیان بۆ کردووە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، و ئاماژەیان بەوە کردووە کە لایەنی دادوەری (27) فەرمانی دەستگیرکردن و لێپێچینەوەیان دەرکردوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- فەرمانی دەستگیرکردن بۆ (42) لەو تۆمەتبارانە دەرچووە کە بە بەڵگەی سەلمێنراو گیراون و (32) مەلەفی وەرگرتن پارەی قاچاخ و تۆمەتی تریان لەسەرە .