بەغدا-INA
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،بۆ بەشداریکردن لە 36ەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئێوارەی ئەمڕۆ "مەندەلاوی " و وەفدی یاوەری گەیشتنە فڕۆکەخانەی هەواری لە شاری جەزائیری پایتەخت،کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی گەلی جەزائیرەوە پێشوازی لێکرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:-وەفدی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی" بەشداری لە 36ەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی دەکات، کە لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت،لەنێوان 26-27ی ئایاری 2024.