سەرۆک کۆمار دوای بەشداری لەپرسەی ئایەتوڵا ئیبراهیم رەئیسی لە ئێران گەرایەوە بەغدا

سیاسی
  • 25-05-2024, 22:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە "لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،دوای بەشداری و گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی لە ئێران گەیشتەوە وڵات.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکی کورتدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویوتی،تیایدا هاتووە :- "لەتیف جەمال ڕەشید "سەرۆک کۆمار و وەفدی یاوەری دوای سەردانێک بۆ تاران، بەمەبەستی بەشداری و گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی سەرکردایەتی و گەلی عێراق بۆ سەرکردایەتی و گەلی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک "ئیبراهیم ڕەئیسی "و هاوەڵانی” گەراتەوە بەغدای پایتەخت.