سەرۆک وەزیران چەند بڕیارێکی تایبەت بە سەندیکاو یەکێتیە پیشییەکان دەردەکات

سیاسی
  • 25-05-2024, 22:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،چه ند بڕیارێکی په یوەست بەسەندیکا پیشییەکان و یەکێتییەکان دەڕکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا : هاتووە: "سودانی" سەرپەرشتی دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان ئەنجوومەنی وەزیران و یەکێتی سەندیکاپیشیەکانی کرد،هەروەک گفتوگۆ کرا لەسەر گرنگترین بابەت و پرسەکانی پەیوەست بە کاری ئەم ڕێکخراوانە،وەک ئەوەی لەبەرنامەی کارداهاتبوو ،هەروەک سەرۆک وەزیران ڕێنمایدا : کە لیژنەیەک لە سەندیکای ئەکادیمی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەستەی ڕاوێژکاران لە دیوانی سەرۆک وەزیران و بەشی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەن پێکبهێنرێت،بۆ هەڵسەنگاندنی  بابەتی  ئامادەکردنی میکانیزمێک بۆ پێدانی هاوکاری  بە توێژەرانی بەناوبانگی عێراق وەک هاندانێک لەپای توێژینەوەکانیان .
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بەشی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ،ئەرکیەتی لە دۆزینەوەی میکانیزم لەگەڵ یەکێتیە پیشییەکان بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی کەرتی پیشەسازی تایبەت، لەوانە پێدانی قیست و ئەو بڕە غەرامانەی کە قەرزاری هەندێک پڕۆژەی پیشەسازین،هەروەها پشتیوانی تەواو پێشکەش بە سەندیکای ددانسازان بکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی پزیشکانی ددانی عەرەبی، کە بڕیارە لە بەغدای پایتەخت ئەنجامبدرێت.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە :- کە سودانی لە میانی کۆبوونەوەکەدا ڕێنماییدا ،کە هەماهەنگی لەنێوان سەندیکای دەرمانسازان و پارێزگاری بەغدا هەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی دەرمان،تا لایەنە پەیوەندیدارەکان  پرسی باج لەسەر کەرەستەی هاوردەکراو بۆ پیشەسازی دەرمانسازی چارەسەر بکەن”.
     ڕاگەیەندراوەکە  ئەوەشی خستۆتەروو :- کە لە چوارچێوەی وەرەقەی کارکردنی پەیوەست بە سەندیکای ڤێتێرنەری، کۆبوونەوەکە ئەمانەی خوارەوە پەسەندکرد:-
    1- بۆچوونی بانکی کشتوکاڵ سەبارەت بە پێدانی قەرز و ئاسانکاری بۆ پزیشکانی ڤێتێرنەری.
    2- ڕای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی ژمارەی کۆلێژەکانی پزیشکی ڤێتێرنەری و یەکخستنی بەشێک لە کۆلێژەکان لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارنامەی کابینەی حکومەت (23337)ی ساڵی 2023.
    3- هەماهەنگی نێوان سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری و وەزارەتی تەندروستی لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە گەشەپێدانی مرۆیی.
    4- هەماهەنگی لە نێوان سەندیکای ڤێتێرنەری و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیە گشتیەکان سەبارەت بە پێدانی پارچە زەویەکی نیشتەجێبوون بە پزیشکانی ڤێتێرنەری، بە پشتبەستن بە فەرمانی یاسایی 12ی ساڵی 2004.
    5- بۆچوونی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا، سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەندامێکی سەندیکا لە دەستەی وەبەرهێنان بۆ دروستکردنی پڕۆژەی شاری ئاژەڵان وەک دەرفەتێکی وەبەرهێنان، و دامەزراندنی ژمارەیەک پزیشکی ڤێتێرنەری تێدا.
    6-وەزارەتی تەندروستی کۆنتڕۆڵی تەندروستی بەسەڕ چێشتخانەکان دەکات بۆ پشکنینی گۆشت و پاراستنی تەندروستی گشتی،بەپشتبەستن بەبڕگەکانی یاسای تەندروستی گشتی ژماره 89ی ساڵی 1981.
    7- وەزارەتی تەندروستی پزیشکێکی ڤێتێرنەری تایبەتمەند بە پشکنینی گۆشت بۆ سەرپەرشتیکردنی سەربڕخانەکانی ئاژەڵ دادەنێت،بە پشتبەستن بە یاسای سەربڕینی ئاژەڵ ژمارە 22ی ساڵی 1972.
    لە بەشیکی تری راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە:- کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاروباری سەندیکای هونەرمەندان و ئەو داواکارانە کراوە کە لەو بارەیەوە پێشکەش کراوە،و کۆبونەوە ئەمانەی خوارەوە پەسەند کرد:
    1- هەماهەنگی نێوان سەندیکای هونەرمەندان و پارێزگاری بەغدا سەبارەت بە پێدانی پارچە زەوییەکی گونجاو بۆ دروستکردنی ماڵێک بۆ چاودێریکردنی هونەرمەندان.
    2- هەماهەنگی سەندیکای هونەرمەندان لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیەکان لە بەغدا، سەبارەت بە دابەشکردنی پارچە زەویەکی نیشتەجێبوون لە سنووری شار و شارۆچکەکان بەسەر هاووڵاتیاندا، بەپێی ڕێنماییەکان،و  دەتوانێت لەگەڵ دەسەڵاتی پەیوەندیدار هەماهەنگی بکات بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون.
    3- هەماهەنگی نێوان سەندیکای هونەرمەندان و بانک و دامەزراوە داراییە پەسەندکراوەکان سەبارەت بە لێخۆشبوون لە باج و ئاسانکاری بانکی، لەوانەش پێشینە و قەرز بە مەرجی ئاسان،چونکە پێویستی بە دەستێوەردانی یاسایی هەیە، لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 28/یەکەمی دەستوور.
    4- بۆچوونی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە زیادکردنی ئەو یارمەتییە ساڵانەیەی کە دەدرێت بە هونەرمەندان.
    5- ئاسانکاری بۆیان لە وەزارەتی دەرەوە بۆ پێدانی (ڤیزا)ی وڵاتان بە هونەرمەندانی بەشدار لە بۆنە و فێستیڤاڵە ڕۆشنبیرییەکانی وڵاتانی عەرەبی بەپێی یاسا.
    6- تاوتێکردنی دامەزراندنی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی هونەری (کەرتی هاوبەش) بۆ بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانی هونەری و دراما.
    هەر لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە:- تاوتوێی داواکاری کارکردنی پەیوەست بە سەندیکای پەرستاری کرا، و لە کۆبوونەوەکەدا ئەمانەی خوارەوە پەسەندکران:
    1- ڕای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی دروستکردنی لق و بەش لە کۆلێژی تەکنەلۆجیای پزیشکی و تەندروستی (شوشتنی گورچیلە و گورچیلە و کۆلێژی گورچیلەی دەستکرد و نەخۆشیەکانی خوێن و فریاگوزاری سەرەتایی و هیتر… ).
    2- ڕای وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (243ی ساڵی 2017)، سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی ئەوانەی پسپۆڕی پەرستارییان هەیە لە ئەندامێتی لە دەستەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لە پارێزگاکان، و بەڕێوەبردنی دەستەی بەڕێوەبەری لە بواری پەروەردەیی نەخۆشخانەکان، بە هەموارکردنەوەی سیستەمی بەڕێوەبەری لە بەشە تەندروستییەکانی (4 ساڵی ساڵی 2017)،و سیستەمی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لە نەخۆشخانەی فێرکاری (5ی ساڵی 2017).
    3- وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی سەبارەت بە ڕەوانەکردنی داواکاری سەندیکای پەرستاران بۆ دەستەی بۆچوون، کە بریتییە لە دروستکردنی پۆستی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری پەرستاری لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان لە پارێزگاکان، بەمەرجێک ژمارەی یاریدەدەرەکان لە وەزارەت لە دوو یاریدەدەر تێپەر نەبێت.
    4- هەماهەنگی نێوان سەندیکای پەرستاران و وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دابینکردنی بەرنامەی سەرکردایەتی و پەرەپێدانی کارگێڕی بۆ ستافی پەرستاری .
    5- هەماهەنگی نێوان سەندیکای پەرستاری و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە دامەزراندنی کۆلێژی پەرستاری لە پارێزگاکان، دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی دامەزراندنیان لەو زانکۆ و پارێزگایانەی کە ئەو جۆرە کۆلێژانەیان نییە، بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ( 23337) بۆ ساڵی 2023.
    6- خستنەڕووی پرسی ناساندنی توێژینەوەی کلینیکی (دەستەی پەرستاری عێراقی) و دەستەی پەرستاری عەرەبی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان (دەستەی پسپۆڕی پزیشکی عێراقی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
    7- ڕای وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، و تەندروستی) سەبارەت بە دامەزراندنی کۆلێژی مامانی.
    8- هەماهەنگی نێوان سەندیکای پەرستاری و وەزارەتەکانی (دارایی و تەندروستی و پلاندانان/و سەنتەری نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی کارگێڕی و تەکنەلۆژیای زانیاری) سەبارەت بە ئامادەکردنی شیکاری لە  کارێکی سەردەمیانە کە لەگەڵ بڕوانامە و ئەزموونی ئەکادیمی و پیشەیی بگونجێت.
    9- هەماهەنگی سەندیکای پەرستاران لەگەڵ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و تەندروستی بۆ خوێندن و پەسەندکردنی پێشنیارەکان بۆ ڕێڕەو و پرۆگرامەکانی پەرستاری.
    10- سەندیکای پەرستاران پێشنیار پێشکەش دەکات بۆ ڕەشنووسی یاساکان کە چارەسەرێک بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی کە پیشەی پەرستاری لە ئاستی کەرتی تایبەتدا هەیانە، و ئەو پڕۆژانەش لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە بەپێی چوارچێوەی یاسایی پێشکەش دەکات.
    11- سەندیکای پەرستاری بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران/بەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ئەو ڕێکخراوە ناحکومیانەی لەژێر چەتری ئەو بەشەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە تۆمارکراون دەستنیشان دەکات، کە خول یان وۆرکشۆپ بۆ کەسانی ناپسپۆڕ ئەنجامبدات.
    12- هەماهەنگی نێوان سەندیکای پەرستاری و وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڕێکخستنی کرێی کارمەندانی پەرستاری و مامانەکان لە کلینیکی پەرستاری و دامەزراوە تەندروستییە ئەهلیەکان، هەروەها دامەزراندنی پەرستاری بیانی.
    13- پێویستە وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان، هەماهەنگی بکات لە  نێوان خۆی و سەندیکای پەرستاری، بە پشتبەستن بە یاسای وەزارەتی تەندروستی (10ی ساڵی 1983) و یاسای پراکتیکی پیشەی پەرستاری و مامان (69 ساڵی 2012).