عەلی عەلاق : دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی بۆ قەرزی خانووبەرە گەیشتووەتە 11 تریلیۆن دینار

ئابوری
  • 25-05-2024, 22:30
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی،دەستپێکردنی هەنگاوی ستراتیژی نیشتمانی بۆ قەرزی بانکی لە عێراق ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی بانکی ناوەندیدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی، تێیدا هاتووە:- "عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی،بە ئامادەبوونی بەرپرس و نوێنەری ژمارەیەک لە ڕێکخراوە و نێوێنەرایەتیە دیپلۆماسییەکان لە عێراق،و بە هاوکاری ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ)،هەنگاوی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ قەرز پێدانی بانکی لە عێراق بۆ ماوەی 2024-2029راگەیاند.
    "عەلاق" لە وتارێکدا  کە لە میانی ئاهەنگەکەدا پێشکەشی کرد جەختی لە ستراتیژیەتی پێدانی قەرز کردەوە ، کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە کەرتی بانکی و  سیستەمی داراییدا، بە مامەڵەکردن لە نێوان وەبەرهێنەران و قەرزوەرگرەکاندا، و لە ڕێگەی ئەوەوە پاڵپشتی گەشەی ئابووری، و بەهێزکردنی کەرتی بازرگانی،و یارمەتیدانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات  بۆ گەیشتن بەخواست، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە قەرزدانی بانکی بەردی بناغەی چالاکیی ئابووری و گەشەکردن و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانیە.
    بەپێی بەیاننامەکە : عەلاق ڕاشیگەیاندوە:- کە ئەمڕۆ پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ هاندان و فراوانکردنی ئابووری عێراق، هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ قەرزی خانووبەرە لەڕێگەی بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقییەوە گەیشتووەتە نزیکەی (11) ترلیۆن دینار.
    "عەلاق"تەئکیدیشی لەسەر پێویستی فراوانکردنی  دارایی لە کۆمەڵگەی عێراقدا کردەوە، بەتایبەتی فراوانکردنی چالاکییەکانی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان کە بڕبڕەی پشتی ئابوورین،لەو ڕوانگەیەشەوە وتی :  دروستکردنی هێزی کار بابەتی گرنگیدان و بەردەوامبوونی دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی بۆ کارگە بچووک و مامناوەندەکان، لە بەرژەوەندیی گەشەی ئابووریدایە ،کە بەو ئاڕاستەیە دەگاتە لوتکە ، بەتایبەت دەستپێکردنی بانکی ڕیادەی پاڵپشتیکراو لەلایەن بانکی ناوەندی و بە بەشداری بانکە ئەهلییەکان.
    وەک "عەلاق" ڕایگەیاند: پەرەپێدان و گرینگی پێدانی جێبەجێکردنی ستراتیژی قەرزدانی نیشتمانی بۆ ساڵانی 2024-2029 پێویستی بە هاوکاریەکی بەهێز هەیە لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان،بۆ گەیشتن بە ئامانجی خوازراو دیاریکراو