وەزارەتی سەرچاوەئاوییەکان دیاریکردنی 36 شوێنی ڕادەگەیەنێت بۆ دروستکردنی بەنداو بۆ کۆکردنەوەی ئاو

ناوخۆ
  • 25-05-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان پلانی تۆکمەی حکومەتی بۆ بەرزکردنەوەی عەمبارکردنی ئاستی ئاو ئاشکراکرد و ئاماژە بە دروستکردنی ژمارەیەک خەزان و بەنداوی بچووک و دەریاچە بۆ مەبەستی عەمبارکردن ئاو دەکات و لەو چوارچێوەیەدا 36 شوێن دیاریکراون.
    لەوبارەیەوە "عەلی ڕازی " بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و خەزانەکان لە وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرجەم بەنداوەکان و خەزانەکانمان بۆ کۆکردنەوەو گلدانەوەی ئاو ئامادەبوونە، لەوانەش ئاوی سروشت لە ڕێگەی باران و توانەوەی بەفر بەدەست دێت،ئاماژە بەوەشدەکات کە  خەزانەکانی ئاو بریتین لە بەنداوەکانی موسڵ و حەدیسە و دۆکان و دەربەندیخان،و حەمرین،ئەوە جگە لەوەی 9 بەنداوی بچووک،و دەریاچەی سەرسار  و حەبانیە.
    ڕاشیگەیاند : کە سیستەمێکی عەمبارکردنی تەواو لەم بەنداوانە و دەریاچەکاندا هەیە کە شوێنی عەمبارکردنی گەورەی تێدایە کە دەتوانێت ئەو داهاتە ئاویە کۆبکاتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا بەدەست هاتووە یان لەوانەیە لە ماوەی داهاتوودا بەدەستبهێنرێت.
    رازی ئاشکراشیدەکات :-ئاوی ئەو باران و بەفرەی لە باکوور دەڕژێتە  دیجلە زیاتر بووە بە بەراورد بە ڕووباری فورات،ئەویش بەهۆی  بوونی ژمارەیەک لق کە ئاویان دێتەوە ناو ڕووباری دیجلە، لە کاتێکدا ڕووباری فورات پشت دەبەستێت بە ئاوی بەنداوی حەدیسە.
    روونیشیکردەوە :- کە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان پلانێکی فراوانی هەیە بۆ دروستکردنی بەنداو و کۆکردنەوەی ئاو ، هەروەک  زیاتر لە 36 شوێنی دیاریکراون بۆ دروستکردنی بەنداو.
    ووتیشی : ژمارەیەک بەنداو لە پڕۆسەی لیستکردندان، کە دیزاینەکانیان تەواو بووە، جگە لە بوونی تیمەکان کە بەردەوام کاردەکەن بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکان بۆ لیستکردن و پێداویستییەکانی ئامادەکردنی دیزاین لە تاقیکردنەوەکانی خاک و لەوانەش ئەوان لە چوارچێوەی پلانی وەبەرهێنانی دەستەی گشتی بەنداوەکان، کە بەرنامەیەکی چڕیان داناوە پاش ئەو ڕێکارانە دواتر دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی.