بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،بەئامادەبوونی ژمارەیەک فەرماندەو ئەفسەر،سەرپەرشتی کۆنفرانسێکی فراوانکراوی کرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ وەزیری ناوخۆ بەئامادەبوونی "بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ژمارەیەک لە فەرماندەو ئەفسەر،لە بارەگای ئاژانسی وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس، سەرپەرشتی کۆنفرانسێکی فراوانکراوانی کرد .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لەم کۆنفرانسەدا باس لە میکانیزمەکانی چاکسازیکردن لە بنکەکانی پۆلیس و پەرەپێدانی کارکردنیان کرا لە هەردوو لایەنی تەکنیکی و کارگێڕییەوە، بە ئامانجی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئەو سیستمە ئەمنییەی کە وەزارەتی ناوخۆ بەنیازە جێبەجێی بکات.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- ئامادەبووان گفتوگۆیانکرد لەسەر هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە بەهێزکردنی هەوڵی هەواڵگری و ئەمنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان، کە ئەم هەنگاوە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر شەقامی عێراقی لە جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسایشی ناوچەکە.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا