بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند: ئەو بڕە پارەیی کە لە ساڵی 2024دا لەبەردەستی پارێزگاکاندابوە بڕی 41 ترلیۆن دینار بووە.
وەزارەتی پلاندانان لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- لەچوارچێوەی بەرنامەی گەشەپێدانی هەرێمەکان و ئەو بڕە پارەی کە خرج نەکراوە لەو پارەیەی کە ماوە لە ساڵی 2023،کە بە ئەمانەت لە وەزارەتی دارایی بووە بڕی (6,947,433) ترلیۆن دیناربووە، جگە لە پاشماوەی پارەی دانراوی ئاسایشی خۆراک بۆ پارێزگاکان کە بڕەکەی (5,824,403) ترلیۆن دینار بووە، کە کۆی گشتی دەکاتە (15,875) ترلیۆن دینار،هەروەک ئەم بڕە پارەیە کە ئاماژە بۆکراوە بۆ وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2024 تەرخانکراوە کە ڕەشنوسەکەی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کراوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی پێداوە:-ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە لەچوارچێوەی بەرنامەی گەشەپێدانی هەرێمەکان و پترۆدۆلارە،بۆ ڕووبەرووبونەوەی هەژاری و قەرز،هەروەها ئەو بڕە تەرخانکراوانەی کە بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتە فیدراڵیەکان لە پارێزگاکان جێبەجێدەکرێن جگە لە هەرێمی کوردستان بڕی (38,421) ترلیۆن دینارە، و بەم شێوەیە کۆی ئەو بڕە پارانەی کە لەبەردەستی پارێزگاکاندایە دەگاتە (41.524)ترلیۆن دینار.
وەزارەتی پلاندانان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردۆتەوە :-بە پشتبەستن بەو ئاماژانەی کە لە سەرەوە خراونە روو، ئەو بەراوردکارییەی کە لە میدیاکاندا باسی لێوەدەکەن،لەگەڵ ئەو بڕەی کە تەرخانکراوە لە بەرنامەی گەشەپێدانی هەرێم و پارێزگاکان،لەگەڵ کۆی خەرجییەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بەراوردێکی هەڵەیە بەڵکو دەبوو بەراوردکردنەکە وابێت لە نێوان کۆی خەرجی وەبەرهێنانی پارێزگاکان کە کۆی خەرجییەکە (41.524) تریلیۆن دینارە،بەڵام ئەوەی تەرخانکراوە لە کۆی خەرجییەکانی وەبەرهێنان بۆ هەرێم،بڕی (4.875) تریلیۆن دینارە،ئەوەش لە چوار چێوەی پابەندبوونی حکومەت بەو ڕێژەیەی کە بۆ هەرێم تەرخانکراوە،لەسەرجەم بەشەکانی خەرجی.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- بە پشتبەستن بە یاسای بودجەی سێ ساڵی بۆ ساڵەکانی (2023 تاوەکو 2025) و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بۆ ساڵی 2019،ئەو بڕە پارەیی کە خەرجنەکراوە وەک پارەی دانراو لە لەپارێزگاکان یان وەزارەتی دارایی تۆمار دەکرێت و هەڵدەگیرێت، و حکومەتە ناوخۆییەکان دەتوانن بە پێی پڕۆژەکان خەرجیان بکەن لەگەڵ ئەو بڕە پارانەی دەروازە سنوورییەکان، کە زۆربەی پارێزگارەکان لەم رووەوە سوود مەند دەبن، لەگەڵ بوونی دەروازەکانی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی، هەروەها ئەو بڕە دارایەی کە بۆ ئەو سندوقەکان تەرخانکراوە، وەک ئەوەی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی زیقار و شنگال و ناوچە زیانلێکەوتووەکان،و پاڵپشتی ناوچە هەژار نشینەکان،کە بڕەکی نزیکەی (2) ترلیۆن دینارە.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- لە ژێر رێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،هەمیشە پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتە خۆجێییەکان بووینە، ئەمەش وایکردووە ئەرکە داراییەکانیان جێبەجێبکەن و پڕۆژە سەرەتاییەکانیان تەواوبکەن و پڕۆژەی نوێش دەستپێبکەن، کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە بودجەی ساڵی 2023 بڕی (4.7) ترلیۆن دیناری لە وەزارەتەکانی کارەبا و نەوت گواستراوەتەوە بۆ بودجەی پارێزگاکان لە خشتەی (هـ) وەک بڕە پارەی زیادە کە حکومەت لەو کاتەدا بڕی (5.2) ترلیۆن دینار تەرخان کردبوو.
وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە جیاوازییەکان دیارن لە تەرخانکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان ، کە بریتییە لە بودجەی وەبەرهێنانی فیدراڵ، لەوانەش خولی مۆڵەتدان بۆ هەرێمی کوردستان، کە بڕی (2.7) ترلیۆن دینارە، کە ئەمەش خەرج ناکرێت تا هەناردەکردنی نەوت لە هەرێم دەست پێنەکاتەوە ، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، و کە خەرجکردنی بۆ هەرێمی کوردستان مەرجدارە بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمپانیای ( سۆمۆ) و ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی هەرێم بە وەزارەتی دارایی.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات