بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە،تیمی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی حکومەت ،لیژنەیەکی بۆ کاراکردنی پێدانی پارە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی لەدەڕمانخانەکان ڕاگەیاند ، ئاشکراشیدەکات که (1432) دەڕمانخانه ئامێری پارەدانی ئه لیکترۆنیان بۆ دابین کراوە.
"عەدنان عەرەبی" جێگری سەرۆکی تیمی پەیوەندییەکان وهەماهەنگی حکومەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی دووەمی تیمەکەمان لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان بەمەبەستی خستنەبواری جێبەجێکردنی، ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانە،سەبارەت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی لەرێگای کارت لە دەرمانخانەکان و فرۆشگاکان.
ڕاشیگەیاند : کە کۆبوونەوەکە تاوتوێی جێگیرکردنی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ زیاتر لە 17 هەزار دەرمانخانە کرد ،هەروەک ئەو دەرمانخانانەی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنییان بۆ دابینکراوە نزیکەی (1432) دەرمانخانەن.
ووتیشی : هیوادارین بە پێکهێنانی ئەم لیژنەیە،چاودێری دەرمانخانەکان و هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەبێت، هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە دوای مانگێک کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی ئەنجام و ڕاسپاردەکانی ئەم کۆبوونەوەیە.