محەمەداوی پشتڕاستی دەكاتەوە كە پەرۆشی هێزە ئەمنییەكان بۆ هاوسەنگ بوون لەگەڵ گەشەسەندنی زانستی و تەكنەلۆژی

ئەمنی
  • 25-05-2024, 15:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی پەرۆشی هێزە ئەمنییەكان بۆ هاوسەنگ بوون لەگەڵ گەشەسەندنی زانستی و تەكنەلۆژی پشتڕاستكردەوە.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە : فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە بارەگای فەرماندەیی، پێشوازی لە فەریقی یەكەم  كیت ئێدوارد بلومێنت جێگری فەرماندەی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان ئەوروپا - ناتۆ و شاندی یاوەری كرد.
    بە ئامادەبوونی فەرماندەی نوێی هێزەكانی ناتۆ لە عێراق فەریقی یەكەم  لۆكلۆس شنخۆَیرس، لە كۆبوونەوەكەدا بەرێوەبەرانی ئۆرگانەكانی ئۆپەراسیۆن و پلاندانان و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیش ئامادەی بوون لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا،جێگرەكە بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و كۆمەڵێك بابەتی گرنگی هاوبەشیان لەگەڵدا تاوتوێ كرد، كە لە پێش هەموویانەوە چڕكردنەوەی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەشە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو هەوڵانە كرا كە هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەی چەتەكانی تیرۆریستی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە شێوە جۆراوجۆرەكانی داوە.
    جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان جەختی لەوە كردەوە كە یەكە ئەمنییەكانمان توانای پێویستیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیە ئەمنییەكان و پلانی زۆریان داڕشتووە بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، هەروەها حەز دەكەن هاوسەنگ بن لەگەڵ پەرەپێدانی زانستی و تەكنەلۆژی لە جێبەجێكردنی ئەركەكان و ئەو ئەركانەی كە پێیان سپێردراوە.
    محەمەداوی جەختیشی كردەوە : پێشەوەچوون لە بنیاتنانی تواناكانی هێزە چەكدارەكانی عێراق، و گرنگیدان بە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لەگەڵ وڵاتانی دۆست و سودوەرگرتن لە ئەزموونەكانیان بەتایبەتی لە بواری مەشق و ڕاهێنان.
    لای خۆیەوە فەرماندەی نوێنەرایەتی نوێی ناتۆ لە عێراق ستایشی سەقامگیرییە گەورەكەی عێراق و ڕۆڵی هێزە ئەمنییەكان لەم سەقامگیرییەدا بەرز نرخاند، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بۆ بنیاتنانی تواناكان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانمان.