سەیدحەكیم: بڕیارەكەی دادگای دادوەری ئاماژەیە بۆ گۆڕانكارییەكی ڕوون لە هەڵوێستی جیهان سەبارەت بە فەلەستین

سیاسی
  • 25-05-2024, 14:17
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی  سەیدعەمار حەكیم، پشتڕاستی كردەوە كە بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی ئاماژەیە بۆ گۆڕانكارییەكی ڕوون لە هەڵوێستی جیهان سەبارەت بە پرسی فەلەستین.
    حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی ئێراقی (INA) گەیشتووە: ئێمە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی بۆ پێشگرتن و ڕاگرتنی هەموو جۆرە دەستدرێژییەكی زایۆنیستەكان بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری غەززە بەرز دەنرخێنین كە ئەم بڕیارە ئەرێنییە ئاشكرای كردووە كە ئەو دەستدرێژییە دڕندانەیە كە لەلایەن قەوارەی دەستبەسەرداگرتنەوە دەستیپێكردووە دژی گەلەكەمان لە غەززە گەیشتووەتە ئەو ئاستەی كە ناتوانین بێدەنگ بین، سەرەڕای هەموو ئەو فشارانەی كە لەلایەن دەسەڵاتە خۆبەزلزانەكانەوە كە پشتیوانی ئەم تاوانە دڕندانەیە دەكەن كە لەلایەن داگیركاری زایۆنیستەكان.
    ناوبراو ووتیشی: ئێمە دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم بڕیارە ئاماژەیە بۆ گۆڕانكارییەكی ڕوون لە هەڵوێستی هەموو جیهان لەسەر پرسی فەلەستین، و ئەوەش هیچ نییە جگە لە لافاوی ئەقسا كە ڕاستی ململانێكانی ئاشكرا كرد، كەوتە خوارەوەی دەمامك، و ستەمكارییەكانی سەر گەلی فەلەستینی ئاشكرا كرد كە زیاتر لە حەفتا و پێنج ساڵ درێژدەبێتەوە.
    سەید حەكیم لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەروەها بانگەوازەكانمان بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نوێ دەكەینەوە بۆ بەردەوامبوونی فشارەكان بۆ كردنەوەی ڕێگا بۆ یارمەتییە مرۆییەكان و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر گەلەكەمان لە غەززە.