سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە تاران

سیاسی
  • 25-05-2024, 12:47
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر دوكتور فایق زێدان، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای قەزایی، بە مەبەستی سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و هاوەڵانی، گەیشتە تاران.
    لە بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دادوەر زێدان سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای دادوەریی كرد كە پێكهاتبوون لە جێگری سەرۆكی دادگای تەممیز، دادوەر كازم خەفاجی، سەرۆكی سەرپەرشتی دادوەری ، دادوەر لەیس جەبر هەمزە، سەرۆكی تانەدانی بەغدا/ڕەسافە دادوەر عیماد جابری و سەرۆكی تانەی بەغداد كەرخ دادوەر خالد مەشهەدانی، سەرۆكی تانەی بەسڕە، دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆكی تانەدانی كەربەلا، دادوەر ئەحمەد هادی، و سەرۆكی تانەدانی نەجەف، دادوەر حەسەن سودی.
    لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوەشكراوە : حەمزە خەلیلی جێگری یەكەمی بەرپرسی دادوەری ئێران لە فڕۆكەخانە پێشوازی لە شاندەكە كرد.