بەغدا -INA- حەسەن فەواز
ئەمڕۆ شەممە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت دووپاتی كردەوە كە پڕۆسەی وەبەرهێنانی غاز و وەستاندنی سووتان بەتەواوی لە سەرجەم كێڵگەكاندا بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت
عەبدولغەنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گرێبەستێك كراوە بۆ وەبەرهێنان لە هەموو ئەو غازەی كە ئێستا دەسووتێنرێت، بەڵام وەبەرهێنان لە غاز بە سروشتی خۆی پێویستی بە ماوەی تاڕادەیەك درێژە.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی نەوت پرۆسەی وەبەرهێنانەكەی بەسەر دوو قۆناغدا دابەشكرد، قۆناغی یەكەم سێ ساڵە، قۆناغی دووەمیش پێنج ساڵە بۆ ئەوەی بە تەواوی سووتانی غاز بوەستێنرێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم غازە سوودی لێوەردەگیرێت و ئاراستەی كارەبا دەكرێت و پڕۆژەكان و پڕۆژە پیشەسازییەكانی تر وەكو پترۆكیمیایی، چیمەنتۆ و پڕۆژەكانی تر.
سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی نەوت خولی پێنجەمی مۆڵەتپێدانی تەواوكەر و خولی شەشەمی دەستپێكرد، بۆ كێڵگە نەوتییەكان و گاز، بە ئامادەبوون و پاڵپشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
ئەو دوو خولەی مۆڵەتپێدان 29 پڕۆژەی كێڵگە و بلۆكەكانی گەڕان بەدوای نەوت و گازدا لەخۆگرتبوو، كە بەسەر 12 پارێزگاری عێراقدا دابەشكرابوون.