بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە د.محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان، پشتڕاستی كردەوە كە حكومەت دیدێكی ئابووری سەبارەت بە سیاسەتی قەرزكردن داناوە.
تەمیم لە وتارەكەیدا لە میانی سەرپەرشتیكردنی ئاهەنگی بانكی ناوەندی عێراق دەستپێكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ قەرزدانی بانكی لە عێراق، بۆ ماوەی 2024-2029، بەپێی بەیاننامەیەك كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: حكومەت دیدگایەكی ئابووریی سەبارەت بە سیاسەتی قەرزكردن داناوە، ئەویش ئەوەیە كە ڕێگاكانی قەرزكردن بەرەو جومگەكانی گەشەپێدان، لە ڕێگەی داراییكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان، كە ناتوانرێت لە بودجەی گشتی دەوڵەتەوە پارەدار بكرێت و دەتوانێت بەشداری بكات لە بەرزكردنەوەی ئاستی گەشەپێدان لە وڵاتدا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە تەمیم بە دەستپێكردنی ئەم ستراتیژە بە هاوكاری دەزگای گەشەپێدانی ئەڵمانیا ئامادەكرابوو،ئاماژەی بەوەشكرد كە لەگەڵ ڕێنماییەكانی حكومەتدا یەكدەگرێتەوە، هاوكاتە لەگەڵ تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵە بۆ هەمان ماوە و بە یاساییكردنی قەرزەكان.
تەمیم ووتیشی : هەبوونی ستراتیژی قەرزدان دەتوانێت بەشداربێت لە زیادكردنی ئەو قەرزەی كە دەدرێت بە كەرتی تایبەت بە ڕێژەی 4%ی بەرهەمی ناوخۆیی جگە لە نەوت، هەروەها گرنگیدانی تایبەت بە كۆمپانیا بچووك وبچووكی مامناوەند بە زیادكردنی ئەو قەرزەی كە پێیان دەدرێت بە ڕێژەی 3% لە بەرهەمی ناوخۆیی جگە لە نەوت، جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەم ڕەوتە بەشدار دەبێت لە دابینكردنی دارایی پڕۆژەی زیاتر، و فەزای باش دەدات بە كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێكی ڕاستەقینە لە گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدان، هەروەها هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ گەیشتن بە دۆخێكی هەمەچەشنكردنی ئابووری، و پاشان كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات